" اللَّهُمَّ کُنْ لِوَلِیِّکَ الحُجَهِ بنِ الحَسَن صَلَواتُکَ علَیهِ و عَلی آبائِهِ فِی هَذِهِ السَّاعَهِ وَ فِی کُلِّ سَاعَهٍ وَلِیّاً وَ حَافِظاً وَ قَائِداً وَ نَاصِراً وَ دَلِیلًا وَ عَیْناً حَتَّی تُسْکِنَهُ اَرْضَکَ طَوْعاً وَ تُمَتعَهُ فِیهَا طَوِیلا 

      
سه‌شنبه ۱۹ آبان ۱۴۰۵ - ۱۴:۱۷   |   Tuesday 10 November 2026
کد خبر: ۳۸۸۲۴
تاریخ انتشار: ۱۸ آبان ۱۴۰۵ - ۲۱:۱۶
نگاهی به زندگی، آثار و سروده‌های شاعر و ادیب سقزی ؛

محمد اقبال محمدی؛ از ترانه‌سرایی و روان‌شناسی تا سرایش هایکو به دو زبان کُردی و فارسی

شعر کردی
استاد “محمد اقبال محمدی” شاعر، ترانه‌سرا، هایکویست، دبیر بازنشسته و کارشناس مشاوره‌‌ی کردستانی، زاده‌ی ۳۱ تیر ماه ۱۳۴۹ خورشیدی، در شهر سقز است.

به گزارش آوای رودکوف، استاد “محمد اقبال محمدی” شاعر، ترانه‌سرا، هایکویست، دبیر بازنشسته و کارشناس مشاوره‌‌ی کردستانی، زاده‌ی ۳۱ تیر ماه ۱۳۴۹ خورشیدی، در شهر سقز است. ایشان که به دو زبان کُردی و فارسی و قالب‌های شعری کلاسیک، نو و هایکو شعر می‌سراید، تاکنون چندین مجموعه از اشعارش را چاپ و منتشر کرده است.

متن خبر:

از جمله‌ی این کتاب‌های به قرار زیر است:

  • ئاسمانی خەیاڵ (آسمان خیال / مجموعە شعر کلاسیک و نو به زبان کُردی)
  • فرمێسک نییە (اشک نیست / مجموعە شعر هایکو به زبان کُردی)
  • رشد و تکامل کودک (روانشناسی و توانبخشی)

و…

─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─

◇ نمونه‌ی شعر کُردی:

(۱)

[پێکەنە]

جاری وایە جادە ڕێ کوورک و قەتیس

هەر یەکەم هەنگاوەکان چوونە لە کیس

جاری وایە ئەو کەسەت زانا ئەدی

تاقە بۆ جارێکی خاسیت لێ نەدی

جاری وایە ئەو کەسەی جێگەی دڵە

دڵ ئەکاتە خوێن و خۆیشی غافڵە

جاری وایە تاقمێک ئاوارە چوون

بۆ غەوارەش کۆمەڵێک خۆخۆرە بوون

جاری وایە ڕێگە وەک بێ ڕێگەیە

گەورە گوم بووی دەورەیە، بێ جێگەیە

جاری وایە دەور و پشتت پڕ کەسە

هۆگرێ نابینی، خۆت بۆ خۆت بەسە

جاری وایە ڕێگە بێ بن دێتە چاو

پاش ئەبینی کورتەڕێ دەر دێ لە ئاو

ئەو شتەی ئێمە دەبینین و هەیە

جاری وایە نین و تاپۆی ئێمەیە

پێکەنە تا پێکەنینت هۆرە بێ

داری خەم با ڕۆ نەکا و بشکێ لە پێ

جاری وایە پێکەنینێ پڕ بەتین

چاری سەد گریان ئەکا بۆ دڵ‌حەزین

(۲)

بەکارنایە کە مردم بۆم خەمین بیت

هەتا زیندووم هەوڵ بە تاو‌ و‌ تین بیت

بەکار چی دێ لە سەر خاکم بکەی شین

هەتا ماوم بکۆشە نووری ژین بیت

بەکارم دێ چلە و حەوتە و گوڵ و شەم؟

هەوڵ بە ئێستە بۆم باڵی فڕین بیت

لە سەر کێلم مەنووسە شێعری خەمبار

ئەخت کە بۆ پەژارەم دڵ‌حەزین بیت

ژیان خۆی مەرگە‌ساتە کات‌وساتی

چ خۆشە تۆم بە هەتوانی برین بیت!

حەزە بۆم هاودڵی و هاودەردی ئازیز!

نە پاش مەرگم خەریک گریان و شین بیت

ئەگەر بۆ یەک وەکوو باخی بە بەر بووین

ڕەوایە ڕۆژی مەرگیش ڕووگەشین بیت

بە مەرگم، نامەوێ گریان و زاریت

لە ژینم دا ئەگەر هۆی پێکەنین بیت.

ئەوەی گریا لە سەر گۆڕی ئەزیزی

کەمی داناوە. تۆم با دڵ بەرین بیت!

(۳)

[دەم‌ بە دەم]

چاوگەشی چاوت لە سەردەم بوو بە شێعر

خۆشەویستیت هاتە سەر دەم بوو بە شێعر

دڵ کە تێر گریا لە دووریت پڕ بە دڵ

نەرمە نەرمە هات و کەم کەم بوو بە شێعر

بێ خەوی هەر شەو هەتا ڕۆژی هەڵات

چرکە چرکەی، نەک دەمادەم بوو بە شێعر

تاک و تەنیایی و پیاسەی بێ‌کەسیم

هات و چووی بێ سوود و پڕخەم بوو بە شێعر

یادەکەت، دەنگت، خەرامی عیشوەکەت

بۆ دەوا و دەرمانی هەر ژەم بوو بە شێعر

بوو بەشێعرێ غوربەت و دەردی ئەوین

جوانی تۆش گەڕیا بە دەم دەم بوو بە شێعر

نازەکەت، عەشقت، خەیاڵت خۆشەویست!

سەرجەمی تەک خۆت لە سینەم بوو بە شێعر

سات و کاتی عەشق و هەستێ پاکی پاک

ڕێک خران و کۆی بە سەرجەم بوو بە شێعر

بوو بە شێعرێ، بوو بە شێعرێ، بوو بە شێعر

با بمێنێ، گەرچی ئەستەم بوو بە شێعر.

─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─

◇ نمونه‌ی هایکوی کُردی:

(۱)

بە خۆر ناپەرژێ!

سەری قورس بووە؛

گوڵەبەڕۆژە

(۲)

سەرم سپی و

لاقم خووساوە؛

بەفری تازە!

(۳)

گوڵێکی سڕ

لە ژێر جامەی سپی؛

سەرمای ناوەخت!

(۴)

بەهار؛

گوڵ و هەنگ و سروشت

ئاشتن.

(۵)

تامەزرۆتم؛

بەقەد کۆتایی ساڵێک

بۆ هاتنی بەهار…

(۶)

پاییزەڕێ

بەردی ژێر گەڵاکان؛

بلۆقی پام

(۷)

خەزەڵوەر،

خۆی ئەنوێنێ

دارتەل

(۸)

تریفەی مانگ

لە ناو چڵەکانەوە؛

جووڵەی گەڵا

(۹)

لەسەرەوە ئەڕوانێ

تەرمی لە خاک ئەنێژن؛

دایکم…

(۱۰)

پلیکانەی بەرقی

ڕوخسارەکان تێدەپەڕن؛

گرێی دوو چاو

(۱۱)

پەنکە دەسووڕێ

مێشێک لەسەری پشوو ئەدات؛

کێ سەرکەوتووە؟

─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─

◇ نمونه‌ی شعر فارسی:

(۱)

[خیال وصال]

شبم در حسرت رویت گُذارم

بە دریای خیالت دل سپارم

رسیدن در چنین ایام سختی

بە حج ماند مرا، مرکب ندارم

ز قطرە قطرە‌ی صبرم یخ عُمر

نَمی بر خُشکی و رویش بُخارم

نمادِ عاشقی بی‌دست و مجنون

ندیدە کس چو فرهادم، بِکارم

بە سودای وصالت زندە مُردَم

بە ناخن باید آخر پشتْ خارم

گرفتە گُر ز عشقت این دلِ خوار

سپّندم آتشی، قولَت قَرارم

وصالت در خیالم هم محال است

من بی‌کس بە دنبالِ گُزارم.

(۲)

ماە امشب در نظر روی تو بود

رنگِِ شب هم‌رنگ گیسوی تو بود

عشق‌بازی با شب و ماهم چە سود

چشم گریان دلم سوی تو بود.

─━⊰═•••❃❀❃•••═⊱━─

◇ نمونه‌ی هایکوی فارسی:

(۱)

پاییز

موهای حنا زدە مادرم،

فصل آخر

(۲)

تا صبح

مشغول نجوا هستند؛

ساحل و دریا

(۳)

فصل برداشت،

دخترکان در باغ پستە

همه خندان

گردآوری و نگارش:

#زانا_کوردستانی

نظرات بینندگان
captcha